گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەشدارى کورد لە خۆپیشانەکانى بەغداد دژ بە هەڵگیرسانى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران

2019.05.25 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەشدارى کورد لە خۆپیشانەکانى بەغداد دژ بە هەڵگیرسانى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەیەک لەو کوردانەى کە دانیشتووى شارى بەغدادن لە گڕەپانى ئازادى بە جلى کوردییەوە بەشداریان لە خۆپیشاندانى هەینى کرد، دژ بە هەڵگیرسانى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، کە لەسەر داواى سەدڕ بەڕێوەچوو. . لەنێو ئەو خۆپیشاندانەى لە گۆڕەپانى ئازادى شارى بەغداد بەڕێوەچوو، کە خۆپیشاندەران دژى هەڵگیرسانى جەنگى نێوان ئەمریکا و ئێران خۆپیشاندانەکەیان ئەنجامدا، ژمارەیەک کورد بە جلوبەرگى کوردییەوە بەشداربوون، لە هوتافەکانیشدا باس لە نەتەوەى کورد وەک هەر نەتەوەیەکى ترى عەرەب دەکرا و دەیانوت " کورد و عەرەب و سونە و شیعە، وڵاتی خۆیان نافرۆشن". . ئەو خۆپیشاندانە لە سەر داواى موقتەدا سەدڕ ڕابەرى ڕەوتى سەدر بەڕێوەچوو، کە لە ڕاگەیەندراوێکدا داواى خۆپیشاندانى کردبوو دژ بە هەڵگیرسانى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران و دورخستنەوەى ئەو شەڕە لە عێراق.