گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لەسەر ’’بۆردومانکردنى’’ باشورى بەغدا رونکردنەوە دەدات

2021.01.19 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا لەسەر ’’بۆردومانکردنى’’ باشورى بەغدا رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژێکى سەربازى ئەمریکى ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە ئەنجامدانى بۆردومانێکى ئاسمانى دەکەن بۆ سەر ناوچەى جرف سەخر لە باشورى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژەکە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوان ئاگادارى هیچ بۆردومانێکى ئاسمانى نوێ نین لە عێراق.

 

لاى خۆیەوە، بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا رەتیکردووەتەوە شەوى رابردوو هیچ بۆردومانێکى ئاسمانى ئەنجام درابێت.

 

هاوکات بەپێی چەند سەرچاوەیەکى ناوچەیی، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە کۆنن و تا ئێستا هیچ وێنەیەکى نوێ لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.