گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمسیۆن ژمارەى پارت و هاوپەیمانییە تۆمارکراوەکان ئاشکرادەکات

2021.01.18 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ژمارەى پارت و هاوپەیمانییە تۆمارکراوەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو هاوپەیمانی و پارتانەی ئاشکراکرد کە تاڕۆژی 16ی ئەم مانگە ناوی خۆیان بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوو تۆمارکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن (18ی کانوونی دووەمی 2021) بە ئاژانسی فەرمی عێراقى ڕاگەیاندووە، کۆمسیۆن خشتەی کارەکانى درێژکردووەتەوە ئەوەش بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ماوەی دوومانگ.

 

وتیشی "ژمارەی ئەوهاوپەیمانێتیانەی کە تا 16ی ئەم مانگە تۆمارکراون گەیشتووەتە شەش هاوپەیمانێتی، هەروەها لە ساڵی 2018 دا 25 هاوپەیمانێتی پەسەندکراومان هەیە، کە تەنها دووهاوپەیمانی خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو".

 

غەلای، ئاماژەی بەوەشکردووە "438 پارت داوای تۆمارکردنیان کردووە، لەناویاندا 45 لایەن کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەربڕیوە، هەروەها 232 پارت تۆمارکراو و 67 حیزبیش کە لە قۆناغی دروستبووندایە". 

 

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ لایەنەکان   تائێستا کراوەیە و لیستی کاندیدەکان قبوڵ دەکەن، ئەنجومەنی کۆمیسیاران دواتر ماوەی داخستن ڕادەگەیەنێت.