گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی زیاتر

پارتی داوا دەکات یەکێتی ’’پەلە نەکات’’ لە پرسی لامەرکەزیدا

2021.01.18 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی داوا دەکات یەکێتی ’’پەلە نەکات’’ لە پرسی لامەرکەزیدا

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، پرسی لامەرکەزى دەبێت بە پرس و ڕاوێژ بکرێت و نابێت لە ڕێگەی سەپاندنی بۆچوونی لایەنێکەوە ئەنجامبدرێت و جەخت دەکاتەوە کە پارتی لەگەڵ سیستمی لامەرکەزییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد حەمە ڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (18ی کانونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ"ناس کورد ڕایگەیاند، "پرسی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی نوێی نییە، چونکە لە کارنامەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەڕوونی   ئاماژەی پێکراوە، هەرسێ لایەنە پێکهێنەرەکانی ئەو کابینەیەش ئاگاداری ئەو پڕۆژەیەن".

 

وتیشی، "ئێمە لەگەڵ پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزین لە هەڕێم و باوەڕیشمان پێی هەیە، بەڵام ئەو پرسە نابێت پەلەی تێدا بکرێت و پێویستی بەڕاوێژی هەموو لایەنەکان هەیە بەتایبەتی پارتی و گۆڕان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزییەت لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە کۆمەڵێک ڕێکاری یاسایی و دەرکردنی چەندین ڕێنمایی هەیە کە ئەوەش کاتی دەوێت، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە بەشێوەیەکی باش لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بشکێتەوە، نابێت پەلەی تێدا بکرێت و نابێت لایەنێکی دیاریکراوە بۆچونی خۆی بەسەر لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنێت".

 

بەبڕوای سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، "پرۆژەی  لامەرکەزیەت بەوشێوەیە و بەبێ ڕاوێژکردن نابێتە هۆکاری چارەسەرکردنی گیرفان بەتاڵی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە تایبەتی".

 

زیاتر بخوێنەوە: یەکێتى دەقی پڕۆژەی لامەركەزی  بڵاوکردەوە کە پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كراوە

زیاتر بخوێنەوە: دواى یەکێتى، گۆڕان پڕۆژەکەى بۆ لامەکەزییەت ئاشکرادەکات

 

ئەمڕۆ (18ى کانونى دووەمى 2021 ) تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی ڕایگەیاند، پڕۆژەكە كە لە 11 ماددە پێكهاتوە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوەوە پێشكەش بە لیژنەی لامەركەزی لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە. 

 

 ڕۆژی 1ی ئەیلولی 2020، لیژنەی پڕۆژەی لامەرکەزیی سلێمانی کۆتا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و ڕەشنوسی پڕۆژەکەی ئامادەکرد.