ناس کورد-
بۆ دیاریکردنی میکانیزمى گونجاو بە مەبەستی دانەوەی قەرزی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دەستەی وەبەرهێنان چاوەڕوانی جێگیربوونى تەواوەتى نرخى دۆلارە بەرانبەر دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد شوکری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانى هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (18ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی لە ڕابردوو سودمەندبوون لە یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەی قیست و دانەوەی قیستەکانیان بە دۆلارە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بارگرانییان بۆ دروستبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتیشى، "ئێمە لە هەوڵی دیاریکردنی میکانزمێکی گونجاوین بۆ دانەوەی قیستەکان، بەڵام چاوەڕوانی جێگیربوونى تەواوەتى نرخی دۆلار دەکەین بەرانبەر دینارو بۆ ئەوەش پەیوەندییمان کردووە بە پەرلەمانی عیراق و پێیان ڕاگەیاندوین چاوەڕوان بکەن ڕەنگە ئەو نرخە گۆڕانکاری تێدا بکرێت و کەم بکرێتەوە".
محەمەد شوکری باسی لەوەشکرد، هەرکات نرخی دۆلار جێگیرکرا ئەگەر بەهەمان شێوەی نرخەکەی پێشوو نەبێت ئەوا دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە کە ئەو قیستە بەشێوەی نرخی پێشوو بەدینار دیاری بکرێت یاخود قیستەکان درێژ بکرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ دیاریکردنی میکانزمێکی گونجاو بەمەبەستی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون و چەند میکانزمێکیش قسەی لەسەر کراوە، بەڵام بۆ بڕیاری کۆتایی چاوەڕوانی جێگیربوونى نرخی دۆلار دەکەن بەرانبەر دیناری عێراقی.