گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داداگای فیدراڵی عێراق دامەزراوەیەكی چارەنووسسازە بۆ کورد

فراكسیۆنە كوردییەكان تێبینیان لەسەر پرۆژەیاساى دادگای فیدراڵی عێراق هەیە

2019.05.25 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنە كوردییەكان تێبینیان لەسەر  پرۆژەیاساى دادگای فیدراڵی عێراق هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح پەرلەمانی عێراق بەنیازە پاش جەژنی ڕەمەزان یاسای دادگای فیدراڵی پەسەند بكات، فراكسیۆنە كوردییەكانیش داوا دەکەن پەلە نەکرێت لە پەسەندکردنى، پەرلەمانتارێکى کوردیش دەڵێت، تێبینى زۆریان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە هەیە. . بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیونی گوڕان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی دادگای فیدراڵی دادگایەكی یەكلاكەرەوەیە و هەموو كێشەكانى عێراق لەكۆتایدا لەوێ چارەسەر دەكرێن، هەروەها بڕیارەكانیشی دەبێت هەموو لایەنەكان پێوەی پابەند بن و لەبەرهەستیاری ئەو دامەزراوەیە، دەبێت كورد قسەی خۆی هەبێت لە دارشتنەوەى یاساکەیدا، چونکە دامەزراوەیەکى چارەنوسسازە بۆ کورد". . ئەو پەرلەمانتارە کوردە کە هاوکات ئەندامی لیژنەی یاسایشە، لەبارەى داواکارییەکانى فراکسیۆنە کوردەکان لەبارەى ئەو پرۆژەیاسایەوە وتى: "فراكسیۆنە كوردییەكان داوا دەكەن شێوازی دانانی دادوەرەكان بە شێوەیەك بێت نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی عێراقی تێدا بێت، بڕیاردانی دادوەركانیش كە لە 11 دادوەر پیكهاتوون لەسەر یەكلاكردنەوەی كێشەكان بە شێوازی دوو لەسەر سێ‌ بێت". . "تائێستا داواكاری خۆمان وەك فراكسیۆنە كوردییەكان لە یاساكە یەك نەخستوە، هەوڵدەدەین لە ئایندەیەكی نزیكدا پێشنیازى شارەزایانی یاسایی لە كوردستان و عێراق وەربگرین پێش ئەوەی بڕیار لەسەر پەسەندكردنی یاساكە بدەین، چونكە ئەو دامەزاراوەیە دامەزارەویەكی چارەنوسسازە بۆ كورد و هەموو عێراق"، بەهار مەحمود واى وت. . هیواشی خواست لەم خولەى پەرلەماندا پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت، هەرچەندە بە ئەستەمى زانى بتواندرێت دەنگی دوو لەسەر سێى ئەندامانی پەرلەمانی عێراقى بۆ کۆبکرێتەوە. . بەپێی دەستوری عێراق، یاسای دادگای فیدراڵی دەبێت بە دەنگی دوو لەسەر سێى پەرلەمانتارانى پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت، ئەوەش بە كارێكی قورس دەزاندرێت. . .