ناس کورد-
وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى فەرمى عێراق (11ی کانوونی دووەمی 2021) لەزارى سەرچاوەیەکى وەزارەتى داراییەوە گواستییەوە "قسەکردن لەبارەى بڕینى بەشێک لە موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى کانونى دووەم دورە لە راستییەوە".
وتیشى "باجى پێشنیازکراو بۆ سەر موچەى فەرمانبەران و بەو ڕێژەى دیاریکراوە لە پڕۆژەى بودجەدا لەدەسەڵاتى پەرلەماندایە کە گۆڕانکاریی تێدا بکات".