گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتنيش جموجوڵی دەستپێکردووە

بەغدا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز هانا بۆ تاران دەبات

2021.01.18 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز هانا بۆ تاران دەبات

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى عێراق دەڵێت، گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان تاران و واشنتۆن کاریگەرى خراپى کردووەتە سەر عێراق و داواشیان لە تاران کردووە دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق (18ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان واشنتۆن و تاران کاریگەرى خراپى کردووەتە سەر وڵاتەکەیان و داواشیان لە ئێران کردووە بۆ ڕاگرتنى بۆردومانى سەر بەغدا دەستوەردان بکات و واشنتۆنیش چەند ڕێوشوێنێک دەگرێتە بەر لە ئەگەرى کردنە ئامانجى باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

فواد حسێن ڕوونیشى کردووەتەوە کە "عێراق بە پرەنسیپى دراوسێ باشى و هاوسەنگى پەیوەندییەکانى دەرەوە کار دەکات و هەر جۆرە دەستوەردانێکیش لە کاروبارى ناوخۆیدا ڕەت دەکاتەوە."

 

وەزیرى دەرەوەى عێراق بوونى هێزەکانى هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش و بۆ مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانى بە پێویست دەزانێت.

 

لەبارەى پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە، فواد حسێن جەختیکردەوە کە "بەرەو پێشچوونى گەورە لە پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات لە زۆر دۆسییەدا ڕوویداوە."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پرسى ئاو لەدواى گرتنەوەى ڕووبارەکان لەلایەن ئێران و تورکیاوە ئاڵۆزتربووە.