گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێک لە گەرمیان بەهۆى ’’قەرزارییەوە خۆى خنکاند’’

2021.01.18 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک لە گەرمیان بەهۆى ’’قەرزارییەوە خۆى خنکاند’’

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، گەنجێک بەهۆى "قەرزارییەوە" لە ماڵەکەى خۆیدا خۆى هەڵواسیوە و گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی جەمال قەدوری بەرپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان (18ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک براوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.

 

باسى لەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (فلاح حسین حسن) لەدایکبووی 1985 خێزاندارە و بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزاریەوە  لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.

 

عەلی جەمال ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.