گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهێنانێکى مژدە بەخشە بە جیهان 

پزیشکێکى کورد توانى دڵى دەستکرد دروست بکات

2021.01.18 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکى کورد توانى دڵى دەستکرد دروست بکات

ناس کورد-

پزیشکێکى کورد توانى دواى 20 ساڵ کارکردنى بەردەوام، دڵى دەستکرد دروست بکات بە قەبارەیەکى بچوک و کارکردنى بۆ ماوەیەکى زۆر، ئەوەش بەهیوایەک بۆ نەخۆشانى دڵ لە جیهاندا سەیر دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى "دوێچە ڤێلە" بڵاویکردەوە، ئازاد نەجارى تەمەن 53 ساڵ کە لە وڵاتى سوید پزیشکە و خەڵکى هەرێمى کوردستانى عێڕاقە توانى دواى 20 ساڵ کارکردنى بەردەوام دڵى دەستکرد دروست بکات، هەروەها خاوەنى دەیان داهێنانى ترە لە بوارەکانى پارچەى دەستکرد و ئامێرى نەشتەرگەرى و بڕوانامەى پارێزراوى داهێنانەکانیشى پێبەخشراوە.

 

ئەوەش هاتوە، دکتۆر ئازاد لەساڵى 1999 لە سوید دەستى کردوە بە پرۆژەکەى و سەرەتا تەنها خۆى بووە و دواتر تیمەکەى گەورەبون و گەیشتونەتە 37 کەس و چەندین پسپۆڕ و شارەزا لە تیمەکەیدایە و خۆشى دەڵێت "پێشکەوتنى تەکنەلۆژیا زۆر هاوکاریان بووە لە پرۆژەکەیان بەتایبەتى پرینتەرى سێ ڕەهەندى، 4 ساڵى سەرەتا تەنها خۆى بووە و دواتر بوون بە سێ کەس تا ساڵى 2007 و دواتر تیمەکە بەردەوام گەورە بووە".

 

ماڵپەڕەکە ڕونیشیکردوەتەوە، پرۆژەکە ناوى "Real Heart TAH"ەو دکتۆر ئازاد دەڵێت "کاتێک دەبەسترێت چیتر نەخۆش پێویستى بە دڵى سروشتى نابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر بۆى پەیدا بکرێت باشترە بەڵام پەیداکردنى دڵێکى سروشتى زۆر کەم و دەگمەن و سەختە".

 

یەکەم نمونەى دڵەکە ساڵى 2003 دروستکراوە و تائێستاش 11 نمونە دروستکراون، لەسەر چەندین جۆر گیاندار تاقیکراونەتەوە سەرکەوتوو بوون و کۆتا وادەشیان ساڵى 2023یەو لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە، دڵەکە زیرەکییەکى دەستکردى هەیە کە دەتوانێت بەپێى پێویستى جەستە و حاڵەتەکان خوێن ئاڵوگۆڕ بکات و لەئێستادا پرۆژەکە لەگەڵ کۆمپانیاى "بەرلین هارت"ى ئەڵمانى تایبەتمەند لەبوارى دروستکردنى دڵى دەستکرد کارى لەسەر دەکرێت.