ناس کورد-
هەرچەندە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پێرێز توڕەیە و بڕیاریداوە هیچ گرێبەستێک ئەنجامنەدات، تاوەکو لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی سەدە واژۆ بکات و مباپێ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاپۆرتێکدا تۆڕی لێ تێن سپۆرتی فهرهنسی، بڵاویکردووەتەوە، " فلۆرهنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بێزار بووە لە ئەنجامدانی چەندین گریبەست و نەبوونی هیچ سوودێک بەتایبەت کڕینی هازارد و یۆڤیچ و میلیتاو بە پارەیەکی زۆر، لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانیوە هیچ سودێک بە یانەکە بگەیەنن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەربۆیە پیرێز بڕیاریداوە لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ گرێبەستێک ئەنجامنەدات و هیچ بڕەیە پارەیەک خەرج نەکات، ئەوەش بەهۆی ترسی لە شکستهێنانی گرێبەستەکان و هەروەها دانانی پلانێکی دیکە.
ماڵپەڕەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، پێرێز پلانی داناوە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی سەدە ئەنجامبدات، ئەویش گواستنەوەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانە بۆ ڕیزەکانی یانەی شاهانە.