گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سکاڵا لەسەر بەرپرسی لقی 19 و پێنج بەرپرسی دیکەی پارتی تۆمارکرا

2021.01.18 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
سکاڵا لەسەر بەرپرسی لقی 19 و پێنج بەرپرسی دیکەی پارتی تۆمارکرا

ناس کورد- هەڤاڵ غالب

کەسوکاری ئەدهەم یەحیا ئەو گەنجەی لەکاتی خۆپیشاندانەکانی قەزای چەمچەماڵ کوژرا ئەمڕۆ سکاڵایان لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی پارتی  لەسنورەکە تۆمارکرد .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هەڵکەوت یەحیا ، برای ئەدهەم (دووشەممە، 18ى کانوونى دووەمى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند " ئەمڕۆ  لە دادگای چەمچەماڵ سکاڵامان لەسەر شەش بەرپرسی لقی ١٩ی پارتی تۆمارکرد ".

 

 وتیشی " سکاڵاکە لەسەر چوار بەرپرسی سیاسی و دوو بەرپرسی سەربازییە کە ئەو ڕۆژە لە لق بوون و فەرمانی تەقەکردنیان داوە هاوکات هەموو بەڵگە ڤیدیۆیی و وێنەکانمان ڕادەستی دادگا کردووە کە دەیسەلمێنێت لە لقەوە تەقە لە براکەم کراوە ".

 

 هەڵکەوت ئاشکراشی کرد لەداهاتودا لە دادگاکانی حکومەتی فیدراڵیش داوایان لەسەر تۆمار دەکەن "بۆ ئەوەی جارێکی تر کەس جورئەت نەکات تەقە لە هاوڵاتیان بکات" .

 

لەبارەى سکاڵاکەوە "ناس کورد" پەیوەندى بە بەرپرسانى پارتى لە ناوچەکە کرد بەڵام ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدەن.

 

"ناس کورد" زانیوویەتى سکاڵاکە لەسەر بەرپرسی لق و کارگێڕ و بەرپرسی ئاسایشی لق و دوو بەرپرسی سەربازین و پێنج لەو کەسانە دانیشتوی چەمچەماڵن و کەسێکیشیان دانیشتوی هەولێرە.