گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەڵوێستی ئەوقافی هەڵەبجە لەسەر بڕینەوەی دارەکەی مزگەوتی گوندی نەوێ

2021.01.18 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی ئەوقافی هەڵەبجە لەسەر بڕینەوەی دارەکەی مزگەوتی گوندی نەوێ

ناس کورد-

لەسەر بڕینەوەی دارێک لە مزگەوتی گوندی نەوێی سەربە ناحیەی خورماڵ کە تەمەنی دارەکە زیاتر لە 60 ساڵە سکاڵا تۆمار دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەڵەبجەش دەڵێت، ئەو کەسانە کارمەندی ئەوان نین و بۆ بڕینەوەی دارەکەش پرسیان پێنەکراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕینەوەی دارێکی گەورە کە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵە لە سنوری ناحیەی خورماڵ و بڵاوبوونەوەی وێنەکانی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و ئەو کەسانەی دارەکەیان بڕیوەتەوە ڕەخنەی زۆریان لێگیرا. 

 

ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (دووشەممە 18ی کانونی دووەمی 2021) وتی "لەسەربڕینەوەی دارەکە کە تەمەنی لەسەرو 60 ساڵەوەیە لە مزگەوتی گوندی نەوێی سەر بە خورماڵ لە ڕێگەی ناحیەی خورماڵەوە سکاڵا تۆمار کراوە و ئەو سکاڵایەش لەسەر ئەو کەسانەیە کە هەستاون بە بڕینەوەی دارەکە بەبێ پرسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە".

 

باسی لەوەشکرد، وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە هیچ کارمەندێکیان لەناو مزگەوتی گوندی نەوێ نییە، ئەوانەشی ئەو کارەیان کردووە خەڵکی گوندەکەن و وێنە و ناونیشانیان هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی دارەکەیان بڕیوەتەوە پێشتر پرسیان بە ئەوقافی هەڵەبجە نەکردووە وهۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە گوایە شوێنەکەیان پێویست بووە کە ئەوەش هۆکارێکی لاوازە". 

 

جەختیشیکردەوە "هەرکات لەسەر سکاڵاکەی ناحیەی خورماڵ ئاگادار کراینەوە ئێمە نوێنەری خۆمان دەنێرین و قسەی خۆمان دەبێت و داواکاری گشتی و دادوەرەکانیش هەر بڕیارێکیاندا لەو بارەیەوە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە پێوەی پابەند دەبین".