ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له دوو چالاكیی جیادا پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له شاخی ئه‌زمەڕ و گۆیژه ڕێگرییان خەڵک کردووە و پارەیان لێوەرگرتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " پاش سكاڵای هاووڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمەڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه."
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌كی دیکە و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، دوو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له‌شاخی گۆیژه ڕێگرییان له هاوڵاتییه‌ك كردبوو و بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبوو. ئەوەش هاتووە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی) و له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) و (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.