گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لەبارەى پێدانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بێبەرامبەر بە هاووڵاتیان

2021.01.18 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لەبارەى پێدانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بێبەرامبەر بە هاووڵاتیان

ناس کورد- 

لیژنەى تەندروستى و ژینگەى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەعێراقدا بێبەرامبەر دەدرێتە هاووڵاتیان و سەرەتا چوار چین وەریدەگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەواد موسەوى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لەپەرلەمانى عێراق (18ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکانى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان هیچ دەستوەردانێک لەو ڕێکەوتنانەدا ناکات بەمەبەستى بەدەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کە وەزارەتى تەندروستى واژۆى کردوە بەڵکو تەنها چاودێرى دۆخەکە دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەکەیان بەنوسراوێک داواى لەوەزارەتى تەندروستى کردووە بۆ ڕونکردنەوەى وردەکارى ئەو گرێبەستەى کە لەگەڵ کۆمپانیاکانى پێشخستنى ڤاکسینەکەدا کردویەتى بۆ بەدەستهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و عێراقیش لەدوو مانگى داهاتودا ڤاکسینەکەى بەدەست دەگات.

 

لەبارەى چۆنیەتى دابەشکردنى ڤاکسینەکەش، موسەوى ڕونیکردەوە، بەشێوەی بێ بەرامبەر دەدرێتە سەرجەم خەڵکى و سەرەتاش دەدرێتە چوار چینى دیاریکراو ئەوانیش کارمەندانى تەندروستی و کەسە بەتەمەنەکان و ئەوانەى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ هێزە چەکدارەکان.