گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە ئێرانەوە بۆ بایدن

ئێران مەرجەکانی گفتوگۆی لەگەڵ ئیدارەی بایدن ڕاگەیاند

2021.01.18 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران مەرجەکانی گفتوگۆی لەگەڵ ئیدارەی بایدن ڕاگەیاند

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران مەرجە پێشوەختەکانی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ڕاگەیاند و دەشڵێت، هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ تیمی جۆ بایدن نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود واعزی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی (دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند "مەرجی پێشوەختی ئێران بۆ دانووستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا، ئەوەیە کە هەموو ئەو شتانەی لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا ڕوویاندا بگەڕێنەوە بۆ پێش دۆخی پێش ئیدارەی ترەمپ."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران جدییە لەو بارەیەوە و پێویستە هەموو جۆرە سزایەک لە دژی کۆمپانیا و کەسایەتییەکان لاببرێن.

 

بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەشکرد "بە سیاسەتی پابەندبوون بەرامبەر پابەندبوون، جێبەجێکردن بەرامبەر جێبەجێکردن کاردەکەین، بۆیە دەبێت زۆر ورد بین و سەرەتا لە ئەمریکییەکان دڵنیابین دواتر هەنگاوی دیکە بنێین".

 

دەربارەی ئەوەی ئەو پەیامە دراوە بە ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی، واعزی ئاماژەی بەوەکرد "هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ تیمی نوێی کۆشکی سپی نەبووە و پەیوەندی دووقۆڵیش نەبووە، وتەکانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە هەڵوێستی فەرمیی ئێرانن".