گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕوداوێکى مردن بۆتە هۆى مانگرتنى پزیشکەکانى گەرمیان

بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلارەوە کەسێک گیانلەدەستدەدات

2019.05.25 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
 بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلارەوە کەسێک گیانلەدەستدەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بریندارێکی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕەوانەی سلێمانی دەکرێت و لە ئەنجامدا گیانلەدەستدەدات، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و مانگرتنی ئەو پزیشکانە بە هۆکاری مردنی ئەو کەسە دادەنرێت. . دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە سنوری قەزای کەلار دوو كه‌س برینداربوون، پاش ئەوەی دەبرێنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بەهۆى نەبوونى پزیشکەوە چارەسەریان بۆ ناکرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی دەکرێن، لە ئەنجامدا یەکێک لە بریندارەکان گیانلەدەستدەدات. . ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌خۆشێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستداوە و بەهۆیەوە پزیشكه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه، پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە مانیان گرتووە و بەهۆیەوە ڕووداوی دووەم ڕوویداوە. . محەمەد شێخ وەهاب ئەندامى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: "خراپترین کەرت لە گەرمیاندا کەرتی تەندروستییە، ئەو ڕووداوەشی ڕوویداوە کە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارێک پزیشکی تێدا نەبێت و بەهۆیەوە کەسێک گیانلەدەستبدات لەهەر وڵاتێکدا بووایە، وەزیری تەندروستی دەستی لەکاردەکێشایەوە". . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، ڕێز لە هەڵوێستی ئەو پزیشکانە دەگرێت کە مانیان گرتووە، بەڵام کەیسی ئەو پزیشکەی دیکەش لە دادگایە و دادگا یەکلایی دەکاتەوە، دەشڵێت، ئەگەر ئەو پزیشکانە مانیش دەگرن پێویستە چەند پزیشکێکی ئێشکگر کار بکەن، چونکە هیچ شتێک لە گیان و ژیانی کەسێک گرنگتر نییە. . بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، نزیکەی 80٪ی ئەو کەسانەی لە سنورى گەرمیان توشى ڕووداو دەبن و دەبرێنە فریاکەوتنى کەلار، لەوێوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێن، کە ئەوەش بۆ خراپی کەرتى تەندروستى ناوچەکە دەگەڕێندرێتەوە. . .