گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هێزە چەکدارەکانى عێراق: خەڵکى شنگال بەگەڕانەوەى پۆلیسى فیدراڵى خۆشحاڵن

2021.01.18 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە چەکدارەکانى عێراق: خەڵکى شنگال بەگەڕانەوەى پۆلیسى فیدراڵى خۆشحاڵن

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، لەئێستادا دانیشتوانى ناوچەى شنگال بەبوونى پۆلیسى فیدراڵى خۆشحاڵن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (18ى کانوونى دووەمى 2021)لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، بارودۆخى قەزاى شنگال زۆر جیاوازترە لەپارێزگاکانى دیالە و کەرکوک چونکە ئەو دوو پارێزگایە لەژێر کۆنترۆڵى دەسەڵاتى فیدراڵیدان و گەلى ئێزیدیش لەشنگال نەهامەتى زۆریان چەشتووە.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەئێستادا خەڵکى بەبوونى هێزەکانى سەر حکومەتى فیدراڵى ئاسودەن ئەوەش واى کردووە بەراورد  بە جاران بارودۆخى ئەمنى باشتر ببێت لەقەزاکەدا و گەڕانەوەى ئاوارەکانیش دەستى پێکردووەتەوە.

 

وتەبێژى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕونیکردەوە، ئۆپراسێۆنى سەربازى زۆر لەو ناوچانەى ئەنجام دەدرێن کە کەمایەتیە ئاینى و مەزهەبیەکانى تێدایە و لەلایەن خەڵکیشەوە دڵخۆشن کە حکومەتى فیدراڵ دۆسیەى ئەمنى ناوچەکەى خستووەتە ژێر ڕکێفى خۆیەوە و بەپێویستیشى دەزانێت جەخت لەسەر پاراستنى ئەو ناوچەیە بکرێت و تیرۆریستان دەربکرێن تێیدا.