گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڵاوبوونەوەى ئەنفلۆنزاى پەلەوەر

هەرێم پەیوەندى لەگەڵ پارێزگایەکى عێراق دەپچڕێنێت

2021.01.17 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم پەیوەندى لەگەڵ پارێزگایەکى عێراق دەپچڕێنێت

ناس کورد-

بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ئەنفلۆنزاى پەلەوەر هەرێمى کوردستان رێوشوێنى توند دەگرێتەبەر و پەیوەندى و هاتوچۆى لەگەڵ پارێزگایەکى عێراق وەستاندووە کە ڤایرۆسەکەى لێ بڵاوبووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حسێن حەمەکەریم وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم (17ى کانوونى دووەمى 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى ئەنفلۆنزاى پەلەوەر لە هەرێم تۆمارنەکراوە و رێوشوێنى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى.

 

وتیشى "هەموو لایەنەکانمان ئاگادارکردووەتەوە کە بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن، لیژنەمان پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنى رەوشى کێڵگە پەلەوەرییەکان و رێکارەکان توند دەکرێن".

 

وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ باسى لەوەشکرد، بڕیاریانداوە پەیوەندى لەگەڵ سەرجەم ئەو ناوچانەى عێراق بپچڕێنن کە ڤایرۆسەکەیان لێ بڵاوبووەتەوە، لە ئێستاشدا تەنها پەیوەندى لەگەڵ پارێزگاى سەڵاحەدین پچڕێنراوە کە ڤایرۆسەکەى لێ بڵاوبووەتەوە.

 

رۆژى هەینى پارێزگارى سەڵاحەدین ئاشکرایکرد، ئەنجامى پشکنینەکان دەریدەخەن کە هۆکارى لەناوچوونى دەیان هەزار مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانى قەزاى سامەراى باشورى پارێزگاکە بڵاوبوونەوەى ئەنفلۆنزاى پەلەوەر بووە.