گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایی نوێنەران پێنج بژاردەی لەبەردەستە بۆ مووچەی فەرمانبەران

2021.01.17 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی نوێنەران پێنج بژاردەی لەبەردەستە بۆ مووچەی فەرمانبەران

ناس كورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە ئێستادا تاوتوێی پێنج بژاردە دەكات لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەمەبەستی هەڵبژاردنی باشترینیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقدا (17ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنەکە لەئێستادا تاوتوێى پێنج بژاردە دەکات لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى عێراق لە بودجەى 2021دا و هەڵبژاردنى باشترینیان.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە پێنج بژاردەکەى لیژنەکە ئەمانەن:

 

1ـ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینەكان

 

2ـ جێبەجێكردنی یاسای باجی داهات بەشێوەی كردەنی

 

3ـ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو مووچەیەی لێبڕین دەیگرێتەوە

 

4ـ پەسەندكردنی لێبڕین

 

5ـ تێكەڵكردنی یاسای باج و لێبڕین