گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەچى چەکێک تەقە لە سەروپێخانەکە کرا؟

ئامارەکانى کوشتن و تەقەکردن لە هەولێر ئاشکراکرا

2021.01.17 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارەکانى کوشتن و تەقەکردن لە هەولێر ئاشکراکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەساڵى رابردوودا 65 تاوانى کوشتن روویداوە و تۆمەتبارانى 61 کەیسیان دەستگیرکراون، رەتیشیکردەوە لەرووداوى تەقەکردن لەسەروپێخانەکەدا چەکى بیکەیسى بەکارهێنرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەمید دلێر نەجار بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (17ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، لەساڵى 2020دا  65 تاوانى کوشتن تۆمارکراوە و 61 کەس دەستگیرکراون کە تۆمەتبارى 61 حاڵەتى کوشتن بوون و دراونەتە دادگا.

 

وتیشى  "هەر لەو ساڵەدا 32 حاڵەتى تەقەکردن تۆمارکراوە و 29 تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دراونەتە دادگا".

 

دلێر نەجار باسى لەوەشکرد، لەساڵى 2020دا 13 تاوانى رێگرى تۆمارکراوە، نۆ تاوانیان ئاشکراکراون 15 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

 

ئەوەشى خستەڕوو، پێنج حاڵەتى هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانە، دوو هەڵکوتانە سەر دەرمانخانە، چوار حاڵەتى هەڵکوتانە سەر کافتریاکان هەبوون و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

 

بەوتەى بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لەنێوان 16/12/2020 تا 16/1/2020دا  12 تۆمەتبار دەستگیرکراون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى 60 چەک. 

 

سەبارەت بە رووداوى تەقەکردن لە سەروپێخانەکە، دلێر نەجار باسى لەوەکرد، ئەو چەکەى لەو رووداوەدا بەکارهاتووە بیکەیسى نەبووە و کڵاشینکۆف بووە، سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە بەشداربوون لەو رووداوەدا.