ناس کورد-
نێیمار داسێلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند، بیری لە وازهێنان لە یاریکردن کردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامە وەرزشییە جیهانییەکان لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، ئەستێرە بەڕازیلییەکە، ڕایگەیاند، "تۆپی پێم زۆر خۆشدەوێت و هەرگیز ئەو خۆشەویستییەم کەمی نەکردووە، بەڵام هەندێک جار هەبووە گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە ڕابوەستم ئەگەر خەڵک پێی خۆشنەبێت یاری بکەم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئەو پێکانە یەک لەدوای یەکانەی دووچاری هاتووە، بیری لە وازهێنان لە تۆپی پێ کردووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، "من هەرگیز هەستم بە فشار نەکردووە، چونکە یاریزانێک خاوەنی ژمارە 10ی بەڕازیل و پاریس سانجێرمان بێت دەتوانێت بەسەر فشارەکاندا سەربکەوێت."