گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەکە چۆن چارەسەر دەبێت؟

ترەمپ جانتا ئەتۆمییەکە لەگەڵ خۆی دەبات و نایدات بە بایدن

2021.01.17 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ جانتا ئەتۆمییەکە لەگەڵ خۆی دەبات و نایدات بە بایدن

ناس کورد-

میدیاکانی ئەمەریکا ئاشکرایان کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ماوە بەسەرچووی ئەو وڵاتە بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی دانانی جۆبایدن لە پۆستەکەیدا وەک سەرۆکی نوێ "جانتا ئەتۆمییەکە" لەگەڵ خۆی دەبات و بە فڕۆکەکەى واشنتن بەجێدەهێڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "بزنس ئینسایدەر"، ترەمپ جانتا ئەتۆمییەکە نادات بە بایدن، بەڵام سەرچاوەیەک بە کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی ( 17ی کانوونی دووەمی 2021) وتووە کە "نوسینگەی سەربازیی کۆشکی سپی جانتای دووەمی هەیە کە لە واشنتۆن دەمێننەوە و دەیداتە جۆ بایدن تاوەکو بەکاری بهێنیت، لەکاتی دەستبەکاربوونیشیدا، وشەی نهێنی ئەو جانتا ئەتۆمییە دەگۆڕن کە ترەمپ لای خۆی هێشتوویەتییەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


بزنس ئینسایدەر باسی لەوەشکردووە کە "ترەمپ بەرەبەیانی 20ی کانونی دووەم، پێش دەست بەکاربوونی بایدن گەشت دەکات، ترەمپ نایەوێت وەک سەرۆکێکی پێشوو گەشت بکات و فڕۆکەی سەرۆکایەتی لە بایدن قەرز بکات".


ڕاشیگەیاند، "ئەو سەرۆکانەی کە لە ئەمەریکا ماوەی سەرۆکایەتییەکانیان تەواو دەبێت وەک نەریتێک بە کۆپتەرێکی سەربازی لە کۆشکی سپیەوە بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرووس لە ماریلاند و پاشان بە فڕۆکەیەکی حکومی گەشت دەکەن".


هاوکات ماڵپەڕی "بلۆمبێرگ نیوز" ئەوەی ئاشکراکردووە کە  " ترەمپ پلانی هەیە دوای بەجێهشتنی کۆشکی سپی، گەشت بۆ هاوینەهەواری مارلاگۆ لە فلۆریدا بکات".