گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە

ڕاپۆرتێک: نرخی کڕینی پەیجی فەیسبوک لە عێراق گەیشتووەتە یەک ملیۆن دۆلار

2021.01.17 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: نرخی کڕینی پەیجی فەیسبوک لە عێراق گەیشتووەتە یەک ملیۆن دۆلار

ناس کورد-
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید بڵاویکردەوە، دوو حزبی دیار لە بەغدا سەرقاڵی کڕین یان بەکرێگرتنی پەیجەکانی فەیسبوکن و مامەڵەی کڕینیشیان گەیشتووەتە ملیۆنێک دۆلار، جەخت دەکاتەوە کە "ئەو پەتایە لە هەرێمی کوردستانیش بڵاوبووەتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە بنکەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (17ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، "لە عێراق دەیان لاپەڕە لە فەیسبوک هەیە کە زیاتر لە ملیۆنێک لایکیان هەیە کە نە لە ڕووی سیاسی و نە لەڕووی حزبییەوە پەیوەندییان بەهیچ لایەنێکەوە نییە و مێژووی دامەزراندنیشیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 10 ساڵ یان کەمتر، ئەو پەیجانەش دوورن لە بژاردەی نەتەوەیی و تائیفی، بەڵکو بژاردەیەکی مەدەنیان هەیە و لایەنگری خۆپیشاندانی جەماوەریین و کەیسەکانی گەندەڵی و دیمەنی ناشرینی حزبەکانی دەسەڵات دەخەنەڕوو".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "نمونەی ئەو پەیجەنەش کە لە ئێستادا ئەو لایەن سیاسیانە دەیانەوێت بەهەر جۆرێک بێت بیانخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان بریتین لە "الخوّة النظيفة"، "شكو ماكو"، "بغداد"، "عراقي كومنت"، "السليمانية" و"ستيفن نبيل" و چەند پەیجێکی تر کە ڕۆژانە باس لە ڕووداو وهەواڵەکان دەکەن، ئەو پەیجانە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا پشتگیری تەواوی خۆپیشاندەرانیان کردووە لە هەموو عێراق".

 

لەو بارەیەوە سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان لە بەغدا بۆ ڕۆژنامەکەیان ئاشکراکردووە، "ژمارەیەک لە خاوەنی ئەو لاپەرانە لە فەیسبوک لەماوەی ڕابردوودا دانوستانیان لەگەڵدا کراوە، لەلایەن  کوتلەیەکی سەربەسەرۆک وەزیرانێکی پێشوو لەگەڵ یەکێک لەو پەیجە بەناوبانگانە کەوتووەتە مامەڵە بۆ ئەوەی بیکڕێت تا یەک ملیۆن دۆلاریشی پێداوە، هاوکات کوتلەیەکی تری سەرکردەیەکی سیاسی  کە لە ئێستادا کوتلەیەکی تایبەت بەخۆی پێکهێنا سەرقاڵی هەمان مامەڵەیە".

 

ئەوەشخراەوەتە ڕوو،" دوای ئەوەی دانوستانەکانی ئەوسەرکردەیە لەگەڵ پەیجێکی فەیسبوکدا شکستی هێنا بەمەبەستی کڕینی، لەئێستادا ئەو دوو لایەنە نزیکبونەتەوە لەرێکەوتنی کرێی مانگانە بەرامبەر پێشکەشکردنی چالاکی حیزبەکەی و لێدوانی سەرکردە جۆراوجۆرەکانی لەرێی هەمان پەیجەوە ".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژنامەکە،" ژمارەیەک بەرپرسی ئەو لاپەڕانە لەڕاستیدا چوونەتە ناو دانوستان لەگەڵ کوتلەکەدا سەبارەت بەنرخ یان جۆری ئەو ناوەڕۆکەی کەبڕیارە  دابینی بکەن ئەگەر سنوورداربێت بەکرێی مانگانە".

 

هاوکات ئەندامێکی  پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە   بەڕۆژنامە کەی ڕاگەیاندووە،" حیزبێک لە شاری سلێمانی پێشتر لەگەڵ پەیجێکی کوردی کە زیاتر لە   ملیۆنێک لایەکی هەیە  گەیشتونەتە ڕێککەوتن، ئەو پەیجەش لەکاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا لە شارەکانی سلێمانی و ڕانیە و هەڵەبجە دا ڕۆڵی هەبووە و بشتگیری ناڕەزایەتییەکانی ئەودەڤەرەی کردووە".

 

 ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکراکردووە،"یەکێک لەبەرپرسانی ئەو پەیجە لەکاتی خۆپێشاندانەکانی سلێمانیدا دەستگیرکراوەووداتر ئازادکراوە ، بۆیە ڕەنگە هۆکارێکی تری کڕینی ئەو  پەیجە بە هۆی  بێلایەنییەوە بێت یاخود بۆ ئەوەی کۆتایی پێ بێنن.