ناس کورد-
لە نزیک شوێنی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا پیاوێک بە دەمانچەیەک و سەدان فیشەکەوە دەستگیرکرا کە ویستوویەتی بچێتە کۆنگرێس، بەڵام دەڵێت، ڕێگەی لێتێکچووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" (یەکشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2021) هێزە ئەمنییەکان لە واشنتن لە نزیک شوێنی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە دەمانچەیەک و سەدان فیشەکی پێبووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پیاوەکە ناوی ویسڵی ئاڵێن بیڵەرە و وتوویەتی، "بە هەڵە هاتوومەتە ئێرە و ڕێگەم لێتێکچووە، چوونکە دانیشتووی ئێرە نیم، من کاری پاسەوانی دەکەم و بیرم چووە چەکەکەم لە ئۆتۆمبێلەکە دەربکەم."
بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە قسەکانی ڕآست، بەڵام بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی نەبووە، هەموو چەک و تەقەمەنییەکانی دەستی بەسەردا گیراوە.
لە 6ی کانوونی دووەمی 2021 هێرشکرایەسەر کۆنگرێسی ئەمەریکا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، دوا ئەو ڕووداوە رێکارە ئەمنییەکان لە واشنتن توند کراون، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا.