گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قاچاخچێتییەکی نوێ لە پەروێزخان

بەڵگە؛ قاچاخچێتییەکى نوێ و ساختەکاری لە مەرزى پەروێزخان ئاشکرا دەکرێت

2021.01.16 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ قاچاخچێتییەکى نوێ و ساختەکاری لە مەرزى پەروێزخان ئاشکرا دەکرێت

 

ناس کورد- 

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، مۆدێلێکى نوێى قاچاخچێتى لە گەمرگەکان دروستبوە و لە مەرزى نێودەوڵەتى پەروێزخانەوە بە بەڵگەى ساختەوە ئاسن دەهێنن و لەنێو هەرێمى کوردستان دەیفرۆشن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان لە ئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوم بڵاویکردوەتەوە، "لە هەندێ بەڵگەی تەزویردا، دەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی قاچاخچییەتی بەهێنانی ئاسن دەکەن بە نێوی "تڕانزێت" کە ئاسنەکە بۆ سووریایە، بەڵام بەڵگەکان ساختەکراون و ئاسنەکە لەنێو هەرێمی کوردستان فرۆشراون.

 

باسى لەوەشکردوە، بوگوێرەی بەڵگەکان نزیکەی 355 تۆن شیش لەڕێگەی 15 ئۆتۆمبێلی باهەڵگر بەناوی کۆمپانیای "الشركة الدولية الاوروبية" داخڵکراون و هەر بەناوی هەمان کۆمپانیا لە ڕێگەی تڕانزێتەوە بۆ سوریا ڕەوانەکراون، بەدواداچونم کردوە لەگەڵ دەروازی فیشخابوور "سێماڵکا" کە ئاخۆ ئەم بەڵگانە راست و دروستن؟، بەڵام بەڵگەکان ساختەن و بارەکان هەموی لەنێو بازارەکانی هەرێمی کوردستان ساخکراونەتەوە.

 

سەبارەت بە زیانەکانى ئەو کارە نوسیویەتى، یەکەم ئەوەیە کە گومرک و ڕسومات نادەن، دووەم هیچ پشکنینێکیان بۆ ناکرێت کە ئاخۆ ئەم ئاسنە بە گوێرەى تایبەتمەندین، سێیەمیش گورزێکی کۆشندە لە ڕەوتی بازرگانی بازارەکانی هەرێم دەدات، بازرگان هەیە بە ڕێکارە ئاساییەکان بار داخڵ دەکات و گومرک و ڕسۆمات دەدات، ئەوی دیکە بەقاچاخ داخلی کردووەو هەرزان لەسەر دەوەستێ ولە بازار بەناوی مونافەسە هەرزانتر دەفرۆشرێت و خەڵکێک لەبەر ئەم قاچاخییە کە کاری ڕاست و دروست دەکەن مایەپوچ دەبن، چوارەمیش بارەکە بە 12000 دوانزدە هەزار دۆلار داخڵ دەکەن و پارەکە بۆ کەیانى تر دەڕوات.