گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیاردەیەکی سەیر

’’لە وڵاتێک سینگڵەکان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کچ بۆ هاوڕێیەتی بەکرێ دەگرن’’

2021.01.16 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە وڵاتێک سینگڵەکان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە کچ بۆ هاوڕێیەتی بەکرێ دەگرن’’

ناس کورد-

دوای ئەوەی گەنجێکی تایوانی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە بەمەرج کچێک وەک هاوڕێ بەکرێ دەگرێت بۆ ئەوەی بۆماوەی تەنها سێ کاتژمێر لەگەڵیدا بێت و نانی ئێوارەی لەگەڵدا بخوات، گەنجەکە مەرجەکانی گرێبەستەکە پێشێل دەکات و دووچاری زیندانیکردن و سزایەکی دارایی قۆرس دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی"حوڕە"ی ئەمەریکی (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، ژمارەیەک ئەپڵیکەیشنی زیرەک لەچەندین وڵات هەیە کە لەڕێگەیەوە خزمەتگوزاری کەسێک پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی ببێت بە "باوک بەکرێ" یاخود "هاوبەش بۆنانخواردنی ئێوارە بەکرێ" یاخود هاوڕێیەک بۆ قسەکردن، بەڵام زۆرجار مەرجی توند لەو گرێبەستەکاندا هەیە کە دەبێت لە بەرچاو بگیرێت و پێشێل نەکرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەری هەیە باجەکەی زۆرقورس بێت.

 

ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە باسی لەوە کردووە، "گەنجێکی تایوانی کچێکی وەک هاورێیەک بەکرێ گرتووە بۆئەوەی بۆماوەی سێ کاتژمێر یاوەری بکات و نانی ئێوارەی لەگەڵدا بخوات، بەڵام گەنجەکە کە هاوکات خوێندکاری کۆلێژە مەرجەکانی گرێبەستەکەی پێشێل کردووە، بۆیە دوچاری زیندانیکردن  وسزایەکی دارایی قۆرس دەبێتەوە".

 

ئاماژەبەوەکراوە، ئەو گەنجە تایوانییە کەناوی "چن"ە  لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بۆ نانخواردنی ئێوارە، کچێکی بەبڕی 260 دۆلار بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی بەیەکەوە پیاسەیەک بکەن و نانێکی ئێوارە بخۆن، بەگوێرەی گرێبەستەکە تەنها ڕێگەی پێ دەدرێت بەبێ مەبەستی ئەنجامدانی سێکس لەباوەشی بکات و یاری بە قژی بکات، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت ماچی بکات و بە شێوەیەکی "نەشیاو" دەستی لێ بدات .

 

 گەنجەکە ئەو کچەی کە بەکرێی گرتووە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر ب ەدیداری یەکتر دەگەن و دواتر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەشێوەیەکی نەرم و ئاسایی بەیەکەوە دەبن، لەچێشتخانەیەکی خواردنی خێرا نانیان خواردووە و پاشان چوون بۆ پیاسەیەکی کورت لە پارکێک. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کاتێک گەنجەکە و کچە هاورێ بەکرێ گیراوەکەی لە پارەکەکە بەیەکەوە دادەنیشن، گەنجەکە هەوڵی داوە بە شێوەیەکی نەشیاو دەست لە جەستەی کچەکە بدات، بەپێی وتەی کچەهاوڕێ بەکرێگیراوەکە، گەنجەکە  قسەی سەیر و سەمەرەی کردووە وەک "من دەتڕفێنم "هەروەها قسەی سێکسیشی لەگەڵدا کردووە.

 

کچەکە باسی ئەوەشی کردووە، گەنجەکە بەشێوەیەکی نەشیاو دەستی لەجەستەی داوە، بەڵام نەیوێراوە ڕێگری لێبکات، چونکە ئەوان لەشوێنێک بوون کەسی تری لێی نەبووە، بۆیە ترسی ئەوەی هەبووە لەوەی کە بابەتەکە خراپتر بکات..

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە،" کاتێک سێ کاتژمێرەکە تەواو بووە، گەنجەکە ڕێز لە گرێبەستە دەگرێت و ڕێگە بە کچەکە دەدات بڕوات، بەڵام کچەکە بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە نزیکترین بنکەی پۆلیس و سکاڵا تۆماردەکات" .

 

کاتێک گەنجەکە دەستگیر دەکرێت دان بە تاوانەکەیدا دەنێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نامەیەکی دەقی بۆ کچەکە ناردووە و تێیدا پەشیمانی خۆی لەوەکارەی کردوویەتی دەربریوە، بەڵام ئەوە بەس نەبوو ەبۆ ئەوەی لەزیندان ڕزگاری بکات.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دادوەری دۆسیەکە ڕەفتاری گەنجەکەی بە تاوان ناساندووە، بۆیە سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆدەرکردوە و بەبڕی 180 هەزار دۆلاری تایوانی کە دەکاتە  شەش هەزار و  420 دۆلاری ئەمەریکی سزای دارایی بەسەردا سەپاندووە.