گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی نەوتی ئۆپێک

داهاتی نەوتی ئۆپێک نزمترین ئاستی لە 18 ساڵی ڕابردوو تۆمارکرد

2021.01.16 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی نەوتی ئۆپێک نزمترین ئاستی لە 18 ساڵی ڕابردوو تۆمارکرد

ناس کورد-

دامەزارەوەی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داهاتی نەوتی ئۆپێک لە ساڵی 2020 بەراورد بە 18 ساڵی ڕابردوو کەمترین ئاستی تۆمارکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، لەمساڵدا چوار هێندە خواست لەسەر نەوت زیاد بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسە جیهانییەکان ( 16ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە،  " بەپێی زانیارییەکانی دامەزارەوەی وزەی ئەمەریکا داهاتی هەناردەی نەوتی خاوی ئۆپیک لەساڵی 2020 بۆ 323 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە، کە نزمترین ئاستە لە 18 ساڵدا بە بەراورد بە 595 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ ساڵی2019 ".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکەی هۆکاری سەرەکی ئەو کورتهێنانە بووە و بەشی سەرەکی داهاتی نەوتی کۆکراوەی ئۆپیک بۆ ساڵی 2020 بۆ سعودیە دەبێت وەک گەورەترین هەناردەکەری ڕێکخراوەکە".

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دامەزارە ئەمەریکییەکە، "کۆی داهاتی نەوتی سعودیە بۆ ساڵی 2019 بڕی 202 ملیار دۆلار بوو، کە زیاتر لە سێیەکی کۆی گشتی ئۆپیک بووە."

 

دامەزارەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "دابەزینی داهاتەکان ئەگەری هەیە زیان بە بودجەی دارایی وڵاتانی ئەندام بدات کە پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستن، بۆیە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاوردەکردنی کاڵا و جێبەجێکردتی بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان و داراییەکان و پشتگیری لە خزمەتگوزارییە گشتیەکان" .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر نەوت لە ئەمساڵدا زیاد بێتەوە لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی بازاڕی نەوتیدا، ئۆپێک پێشبینی کردووە کە خواست لەسەر نەوت لە ئەمساڵدا بە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزببێتەوە بۆ 25 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا ."