گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێ پارەکە دابین دەکات؟

چاککردنەوەى تاقى کیسرا لە عێراق 600 هەزار دۆلارى دەوێت

2021.01.16 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
چاککردنەوەى تاقى کیسرا لە عێراق 600 هەزار دۆلارى دەوێت

ناس کورد- 

وەزیرى ئاسەوار و ڕۆشنبیرى ئێران دەڵێت، چاککردنەوەى تاقی کیسرا لە شارى بەغدا 600 هەزار دۆلارى ئەمریکى دەوێت و ئێران سورە لەسەر دابینکردنى ئەو بڕە پارەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى ئەسغەر مونسان، وەزیرى ئاسەوار و ڕۆشنبیرى ئێران (شەممە 16ى کانونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکردووە، ڕەزامەندى وەرگیراوە بۆ دابینکردنى بودجە بۆ چاککردنەوەى تاقى کیسرا لە باشورى بەغداى پایتەختى عێڕاق.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئێران کەسانى شارەزا ڕادەسپێرێت بۆ سەردانیکردنى پێگەکە و بینینى، ئەوەش بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى ڕۆشنبیرى و ئاسەوارى عێراق، لەو بارەیەشەوە داوایەکى فەرمى ئاڕاستەى عێڕاق کردووە.

 

عەلى ئەسغەر مونسان ئەوەشى ئاشکراکردوە، بەپێى هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان چاککردنەوەى تاقەکە بڕى 600 هەزار دۆلارى ئەمریکى دەوێت و ئێرانیش سورە لەسەر دابینکردنى ئەو بڕە پارەیە.

 

کۆشکى ساسانىیەکان کە بە لە عێراق بە "تاقى کیسرا" و لە ئێران بە "ئیوان" ناسراوە، 30 کیلۆمەتر لە باشورى بەغداوە دوورە و لە ناوچەیەکى ئاسەواریى سەردەمى ئیمبراتۆریەتى ساسانیەکانە.