گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە کازمییەوە

كازمى: پەیوەندیى حکومەت و هاووڵاتیان پەیوەندیی ئەرک و مافە

2021.01.16 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى: پەیوەندیى حکومەت و هاووڵاتیان پەیوەندیی ئەرک و مافە

ناس کورد- 

سەرک وەزیرانى عێراق لەکاتى بەسەرکردنەوەى ژمارەیەک لە بریندارانى وەزارەتى ناوخۆ ڕایگەیاند، پەیوەندى نێوان حکومەت و هاووڵاتیان بریتییە لە پەیوەندى ئەرک و ماف و ئێمەش چۆن ئەرکى خۆیان بەجێهێنا پێویستە مافەکانتان بۆ دابین بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتى بەسەرکردنەوەى بریندارانى وەزارەتى ناوخۆ لە بارەگاى پۆلیسى فیدراڵى وتویەتى، دڵخۆشە بەئامادەبوونى لەگەڵ پاڵەوانەکانى عێراق کە دیوارێکى پتەون بۆ هەموو عێراق لە زاخۆ تا فاو."

 

باسى لەوەشکردووە، "سەرجەم مافەکانتان مسۆگەرەرە و بوونم لەگەڵتان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانتانە، کێشەى گەورە لەدابینکردنى پشتگیری بۆ چینێکى گەورە لە بریندارەکان هەیە کە مافەکانیان بەدەستنەهێناوە سەرەڕاى ئەوەى هەندێکتان تووشى ناتەواى جەستەیى گەورە بوون و کاتێکى زۆریشى بەسەردا چووە، ئەوەش کەموکورتیەکى ئاشکراى دەوڵەت و حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانە."

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیلەوەشکردوەتەوە، پەیوەندى نێوان دەوڵەت و حکومەت لەگەڵ هاووڵاتى پەیوەندى ئەرک و مافە، هەروەک چۆن پاڵەوانەکان ئەرکى خۆیان بەجێدەهێنن شایستەى مافەکانیشیان بەبێ کەموکوڕى.