ناس کورد-
له په‌رله‌مانی عێراق واژۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک بۆ سەر بەغدا کۆکرایه‌وه و ئاڕاستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ له په‌رله‌مانی عێراق داوای گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوکی بۆسەر میلاکی پەروەردەی فیدراڵی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق کردووە بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ لیژنەی دارایی و ژمارەی پێویستی واژووی پەرلەمانتارانیشی بۆ مەبەستە کۆکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوەکەی ئاراستەی لیژنەی داراییکرد.
نزیكەی هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەی سەر بە خوێندنی كوردی لە كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك راژەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە ساڵی 2014ەوە هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان دوادەکەوێت.