گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاڵیبان ژنى دووەم قەدەغە دەکات

تاڵیبان ژنى دووەم قەدەغە دەکات

2021.01.16 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان ژنى دووەم قەدەغە دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکرایکرد، بزوتنەوەى تاڵیبان فەرمانى بە سەرکردەکانى کردووە کە تەنها یەک هاوسەریان هەبێت و نەیکەن بە دوو و سێ و چوار، چونکە بووەتە هۆى  دروستبوونی ناڕەزایەتى لای چەکدارەکانى بزووتنەوەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "دەیلى مەیڵ"ى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، "هەیبەتوڵا ئاخوندزادە" سەرکردەى بزوتنەوەى تاڵیبانى ئەفغانستان فەرمانێکى دەرکردووە بۆ سەرکردەکانى ڕیزى پێشەوەى بزوتنەوەکە و تێیدا هاتووە، "ڕێنمایى دەدەینە بەرپرسانى ئیمارەتى ئیسلامى، بەپێى شەریعەتى ئیسلامى دوربکەونەوە لە هاوسەرگیرى دووەم و سێیەم و چوارەم، ئەگەر پێویست نەبوو".

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەدێت دەنگۆى ئەوە لەناو چەکدارەکانى تاڵیباندا بڵاوبووەتەوە کە بەرپرسانى پێشەوەى بزوتنەوەکە ژیانێکى شاهانەیان هەیە و پارەیەکى زۆر لە ژنە نوێیەکانیان لە قەتەر و پاکستان خەرج دەکەن.

 

دەیلى مەیڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردەکانى تاڵیبان پارەیەکى زۆر وەک مارەیى دەدەن بۆ ژنهێنانى دووەم و ئاهەنگى گەورەیان بۆ ڕێکدەخەن و ماڵى جیا و ژیانێکى باشتریان بۆ دابین دەکەن، بەپێى زانیاریەکانیش سەرکردەى بزوتنەوەکە دوو ژنى هەیە و نوێنەرى تاڵیبان لە دەوحە سێ ژنى هەیە، دەنگۆى ژیانى خۆشى بەرپرسانیش چەکدارانى بزوتنەوەکەى نیگەران کردووە و تۆمەتى گەندەڵى ڕووبەڕووى ئەو سەرکردانە دەکەنەوە.