گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر دینار

2021.01.16 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
دوا هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر دینار

ناس کورد- 

پەرلەمانى عێڕاق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 16ى کانونى دووەمى 2021 کۆتایى بە گفتوگۆکانى تایبەت بە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 هێنراوە و دواهەڵوێستى خۆشى لەسەر نرخى دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکراکرد و ڕایگەیاندووە، دیاریکردنی نرخەکان تایبەتمەندیی حکومەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشی ڕاگەیاندنى پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبوونەوەى ڕۆژى شەممەى پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنى داهات لەنێوان پارێزگاکان بەشێوەیەکى دادپەروەرانە و خەرجکردنى پارەى پترۆدۆلار و سەپاندنى باج بەسەر کاڵاى هاوردە  و دابینکردنى پارەى زیاتر بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و گرنگیدان بە ناوەندەکانى لێکۆڵینەوە و چەندین تەوەرى تر کراون.

 

ئەوەش هاتووە، جەختلەوەکراوەتەوە پرۆژە یاساى بودجە پێچەوانەى ئەوەیە لە پەڕەى سپى چاکسازیدا هاتووە و داواش لە حکومەت کراوە کە دنیابینیەکى دیراسەکراوى هەبێت بۆ دابەزاندنى ئاستى بێکارى گەنجان و پشتگیریکردنى وەرزش لە عێڕاق لەڕێگەى دابینکردنى پرەى زیاتر بۆى.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لیژنەى دارایى 162 داواکارى پەرلەمانتارانى بەدەستگەیشتوە سەبارەت بە پرۆژە یاساى بودجە و خشتەیەک بۆ وەڵامدانەوەى تێبینیەکان دانراوە و تێیدا هاتووە، کە دیاریکردنى نرخى نەوت و دراو لە پرۆژە یاساى بودجەدا تایبەتمەندیى حکومەتە، هەروەها جێبەجێکردنى پرۆژە یاساکە پێویستى بە کەمکردنەوەى قەبارەى خەرجى گشتی و چالاککردنى کەرتى تایبەت "پیشەسازى و کشتوکاڵى" هەیە و پێشنیارەکانیش سەبارەت بە پرۆژە یاساکە لەبەرچاو گیراون.