گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی دابەشکردنی مووچە

وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

2021.01.16 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوو سبەی کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە، دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ڕۆژی دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021، دەست بە دابەشکردنی موچە بکات."

 

وتیشی، لەماوەی سێ ڕۆژدا و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەم، موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەی هونەرییەوە دواکەوت.