ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم کاتەکانی بەفربارینیان لە ناوچە جیاوازییەکانی هەرێم ڕاگەیاند و بەگوێرەی پێشبینییەکان بەفر لە بەشێک لە سەنتەری شارەکانیش دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان کە "ناس کورد" (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە سنوری پارێزگای دھۆک لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 19ی کانوونی دووەم بەفر بارین بەچری سەنتەری ناوچەکانی ( ئامێدی، بامەرنێ، باتیفا، سەرسنگ، چەمانکێ، شیلادزێ، بارزان، کانی ماسی و زاوێتە دەگرێتەوە و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەفر بارین نزمتر دەبێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی بەرزیان لە ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مەترە لە ئاستی رووی دەریا .
ئەوەش خراوەتەڕوو، سنوری پارێزگای ھەولێر لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 20ی کانوونی دووەم، بەفر بارین بە چری و پچر پچر سەنتەری ناوچەکانی ( سیدەکان، مێرگەسوور، پیران ،سۆران، ھیران و شەقڵاوە، دەگرێتەوە و ئێوارەی ھەمان رۆژ بەفر بارین نزمدەبێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ٦٠٠ -٧٠٠ مەتر بەرزن لە ئاستی رووی دەریا .
هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەهەمانشێوەی سنوری ئیدارەی راپەرین لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە بەفر بارین بەشێوەی پچر پچر و مامناوەند سەنتەری ناوچەکانی (رانیە، قەڵادزێ، باداوە و سەنگەسەر) دەگرێتەوە .
ئاماژە بەوەشکراوە، سنوری پارێزگای سلێمانی لە نیوەرۆی رۆژی چوارشەمم 20ی کانوونی دووەمەوە بەفر بارین بەشێوەیەکی پچر پچر و مامناوەند سەنتەری ناوچەکانی (پێنجوێن، چوارتا، بەرزنجە، و ماوەت دەگرێتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەی ھەمان رۆژ بەفر بارین نزمدەبێتەوە بۆ بەرزیەکانی ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا و سەنتەری شاری سلێمانی و ناوچە جیاجیاکانی دیکەی پارێزگاکە دەگرێتەوە تاکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە 21ی کانوونی دووەم بەشێوەی پچر پچر و مامناوەند بەردەوامی ئەبێت .
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان لە سنوری پارێگای ھەڵەبجە تەنھا ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری ھەیە .