گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسیی تیرۆرکردنی مایک پێنس

14 خولەک و 30 مەتر.. مایک پێنس چۆن لە مەترسیى تیرۆرکردن ڕزگارى بوو؟

2021.01.16 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
14 خولەک و 30 مەتر.. مایک پێنس چۆن لە مەترسیى تیرۆرکردن ڕزگارى بوو؟

ناس کورد- 

دواى ئەوەى لایەنگرانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ماوەبەسەرچووى ئەمریکا هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى "کاپیتۆڵ" یەکێک لەوانەى لەناو تەلارەکەدا مابوونەوە مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بوو، کە نزیک بوو لەوەى مەترسى تیرۆرکردنى لەسەر دروست ببێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى "واشنتۆن پۆست"ى ئەمریکى، "لە ڕۆژى 6ى کانونى دووەمى 2021 لایەنگرە تونڕەوەکانى دۆناڵد ترامپ هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى "کاپیتۆڵ" لە واشنتۆنى پایتەخت لەو کاتەى کە دانیشتنى کۆنگرێسى تێدا ئەنجام دەدرا، مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مەترسی تیرۆرکردنی لەسەر بووە." 

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، "توندڕەوەکان بەشێوەیەکى مەرسیدار لەو ژورەى مایک پێنس، جێگرى ترەمپى تێدابوو نزیک بوونەوە و دواى 14 خولەک لەوەى کە پۆلیسى تەلارەکە ئەوەیان ڕاگەیاند کە هەوڵى هاتنە ناو تەلارەکە دەدرێت پێنس گواستراوەتەوە و ئەو کاتەش بەس بوو بۆ ئەو چەکدارانە بۆ چونە ناو تەلارەکە و نزیک بوونەوە لە پێگەکەى پێنس."

 

ڕۆژنامەکە ڕونیکردووەتەوە، "لەکۆتاییدا خزمەتگوزارى نهێنى مایک پێنسیان گواستووەتەوە بۆ ژورێکى نزیک لە نهۆمى ئەنجومەنى پیران و ژن و کچەکەشى لەگەڵدا بووە، ئەوەش دواى ئەوەى ئاژاوەگێڕەکان لەناو تەلارەکەدا بوون و ناوى پێنسیان دەهێنا و بە ناپاک تۆمەتباریان دەکرد، لەو کاتەشدا هێرشبەران لە نهۆمى ژێر ئەو نهۆمە بوون کە ئەنجومەنى پیرانى تێدایە."

 

دواى خولەکێک لە دەرکردنى پێنس لە ژورەکەیدا گروپە توندڕەوەکە چوونەتە نهۆمى دوو، بەڵام ئەفسەرێکى پۆلیس توانىویەتی دوریانبخاتەوە لە ئەنجومەنى پیران، پێنس و خێزانەکەشى چونە حەشارگەیەکەوە کە تەنها 30 مەتر لەو ناوچەیەوە دوربوو کە تونڕەوەکانى تێدابوو.

 

واشنتۆن پۆست ئاماژەى بەوەشداوە، سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوەکردوە گواستنەوەى پێنس چەند چرکەیەکى تر دوابکەوتایە ئەوا لەگەڵ ئەو توندڕەوانەدا ڕوبەڕوو دەبوەەوە.

 

دواى هەڵکوتانە سەر تەلارى "کاپیتۆڵ" لایەنگرانى ترەمپ لە ڕێگەى بۆرى و دار و چەندین جۆرى تر چەکى سپییەوە دەستیان کرد بە شکاندنى کەلوپەلى ناو تەلارەکە و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنیەکان، بەهۆى توندوتیژیەکانیشەوە ئەفسەرێک کوژرا و دەیانى تر بریندار بوون و هەندێکیان بە بۆرى و هەندێکیان بە ئاگرکوژێنەوە لێیاندرا و هەندێکى تریان بەسەر پلیکانەکاندا ڕاکێشران، هەروەها 4 خۆپیشاندەر کوژران و دەیانى تریش بریندار بوون.