گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی کوژرانی ژنێک و بریندارکردنی هاوسەرەکەی

2021.01.16 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی کوژرانی ژنێک و بریندارکردنی هاوسەرەکەی

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوی کوشتنی ژنێک و بریندارکردنی هاوسەرەکەی لەلایەن برای ژنەکەوە لە شاری هەولێر ڕووینەداوە، بەڵکو لە  ناحیەی گوێری سەربە قەزای مەخمور ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021، هەواڵی ڕووداوێک بڵاوکرایەوە کە کەسێک تەقەی لە خوشکێکی و زاواکەی کردووە و لە ئەنجامدا خوشکەکەی گیانی لەدەستداوە و زاواکەشی بە سەختی برینداربووە،

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە " ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " ئەو ڕووداوە ئێوارەی دوێنێ هەینی ڕوویداوە کە  کەسێک بەدەسترێژی گولە خوشکەکەی کوشتووە و هاوسەرەکەشی بریندارکردووە  لە سنوری دەسەڵاتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕووینەداوە، بەڵکۆ لە ناحیەی گوێری سەر بە قەزای مەخموور بووە  کە سەر بەناوچە دابڕاوەکانە".



وتیشی، "بە گوێرەی زانیارییەکان،ڕووداوەکە لە گوندی تەپە گامێشی سەر بە ناحیەی گوێر ڕوویداوە".

 

بەوتەی خوشكی کوڕەکە، کە قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد، "باوکی کچەکە و براکەی  و مامێکی لە رووداوەکە بەشداربوون و برای کچەکە دەستڕێژی گولەی لە خوشکەکەی و زاواکەی و دایکی زاواکەی کردووە."

 

وتیشی، "هیچ کێشەمان نەبووە و دڵخۆشبوون، براکەم و کچەکەش یەکدییان خۆشدەویست، سەرەتا ماڵی کچەکە ڕازی نەبوون، بەڵام پارەمان پێدان تا ڕازیبوون و ساڵێک و شەش مانگ بوو هیچ کێشەیەکیان نەبوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، براکەی تەمەنی 19 ساڵە و دۆخی تەندروستیی خراپە، هاوسەرەکەشی کە کوژراوە تەمەنی 15 ساڵ بووە.