ناس کورد-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین کرد و گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر قوتەیبە ئەلجبووری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و موسەننا ئەلسامەرائی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها عەمار جەبر ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین."
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە.
لەئێستادا پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە پەرلەمانی عێراقە و لیژنەی دارایی تاووتوێی پڕۆژەکە دەکەن، تاوەکو ئێستاش دیارنییە ئەو خاڵانەی تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان وەک خۆی تێدەپەڕێندرێت یاخود نا.