گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەنگە هەڵبژاردن بچێتە ئۆكتۆبەر

ئەلعەرەب: دەرفەتێكی نوێ بۆ كازمی لەپێشە

2021.01.16 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: دەرفەتێكی نوێ بۆ كازمی لەپێشە

ناس كورد_

راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن، باس لەوەدەكات عێراق نزیك بووەتەوە لەدواخستنی هەڵبژاردن بەهۆی لەمپەری یاسایی و هونەرییەوە و ئەمەش دەرفەتێكیتر زیاتر بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەڕەخسێنێت كە هاوپەیمانێتی زیاتر دروست بكات بۆ مانەوە لە ڕووكاری سیاسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەكە كە ئەمڕۆ (16 كانونی دووەمی 2021) بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوەدەكات، كۆمسیۆن ناتوانێت بۆ مانگی شەش (حوزەیران) ئامادەی هەڵبژاردن بێت و دادگای فیدراڵیش پەكی كەوتووە، بۆیە ئەگەری زاڵ ئەوەیە هەڵبژاردن بچێتە مانگی 10 (ئۆكتۆبەر).

 

رۆژنامە لەندەنییەكە ئەوەش دەخاتەڕوو دواخستنی هەڵبژاردن، دەرفەتە بۆ ئەوەی مستەفا كازمی زیاتر خۆی كۆبكاتەوە و هاوپەیمانێتی زیاتر دروست بكات بەتایبەت ئێستا جۆرێك لەپاشەكشەی جەماوەری ئیسلامی سیاسی هەیە.

 

سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی رۆژی 6/ 6/ 2021 ی دیاری كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و زیاتر لەجارێكیش لەرێگای لێدوان و بەیاننامەوە پابەندیی خۆی بە سازكردنی لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا راگەیاندووە و نزیكەكانی سەرۆك وەزیران جەخت لەوەدەكەنەوە ئەوان پێیانوایە هەڵبژاردن چارەسەری بەشی گەورەی قەیرانە سیاسییەكانی وڵات دەكات بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی تشرینەوە سەریانهەڵدا.  

 

بەپێی یاسای هەڵبژاردن عێراق 83 بازنەی هەڵبژاردن دەبێت، لە 45 بازنەدا زۆرینەی دەنگدەران لە پێكهاتەی شیعەن كە پۆستی سەرۆك وەزیرانیان بەدەستە، لەسەر كورسییەكانی ئەم بازنانەش كە دەوروبەری 180 كورسییە چەندین هاوپەیمانێتی و لیستی سیاسی ئیسلامی شیعی و هێزی نوێی نوێنەرانی خۆپیشاندەران ركابەریی یەكتر دەكەن. لەبازنە سوننە و كوردییەكانیش چاوەڕوانی سەرهەڵدانی چەندین هێزی نوێی هەڵبژاردن دەكرێت.