گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئامۆژگایەكی ئەمەریكی: ترلیۆنەكانی ئاسایش و حەشدی شەعبی جێگای مەترسین

2021.01.16 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئامۆژگایەكی ئەمەریكی: ترلیۆنەكانی ئاسایش و حەشدی شەعبی جێگای مەترسین

ناس كورد-

پەیمانگای برۆكێنزی ئەمەریكی لە ڕاپۆرتێكدا تیشكی خستووەتەسەر ئەو ترلیۆنە دینارانەی لە بودجەی 2021دا بۆ ئاسایش و هێزەكانی حەشد شەعبی تەرخانكراون كە سەرباری كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە 2019 زیاترن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیمانگا ئەمەریكییەكە كە تایبەتە بە توێژینەوە لە شیكارێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (16 كانونی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، لەم بودجەیەدا دەرماڵەكانی وەزارەتی بەرگری 9.9% زیادی كردووە، ناوخۆ 9.7% و دەزگای دژە تیرۆر 10.1%، لەمانەش زیاتر دەرماڵە و گوژمە تەرخانكراوەكانی حەشدی شەعبییە كە بەراورد بە 2019 زیاتر لە 45% زیادیكردووە و بودجەكەیان زیاترە لە 2.4 ترلیۆن دینار.


ڕاپۆرتەكە هۆشدای ئەوە دەدات ئەم زیادكردنی بودجەیە دەبێتەهۆی زیادكردنی هێزی ئابوری حەشد و پێكهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی لەكاتێكدا وڵات گیرۆدەی قەیرانی جۆراوجۆری كوشندەیە.


هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات کە دەكرێت بەم زیادكردنی تەرخانكردنانە دەنگی دەنگدەران بكڕدرێت لە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراقدا.


راپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە هەندێك لە گروپەكانی حەشدی شەعبی جگە لەبودجەی خۆیان لەناوچە سنوری و گەرمەكان دەستیان گرتووە بەسەر پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و كۆكردنەوەی سامان لە بازاڕە ناشەرعییەكان بۆ خۆیان.