گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا زیاتر لە 21 ملیار دینار ڕەوانەى هەرێم دەکات

2021.01.16 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا زیاتر لە 21 ملیار دینار ڕەوانەى هەرێم دەکات

ناس کورد-

سبەینێ قۆناغی پێنجەمی پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، "بڕی پارەکە 21 ملیار و 700 ملیۆن دینارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد کامل محمود، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە وەکو قۆناغی پێنجەم چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بە ڕێککارە کارگێڕییەکان دەکرێت بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران."

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

دەشڵێت، "بۆ ئەمجارەش بڕی پارەکە 21 ملیار و 700 ملیۆن دینارە و بەمجۆرە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە هەولێر، شەش ملیارو 300 ملیۆنە، شەش ملیار بۆ دهۆک دیاریکراوە و پشکی سلێمانیش نۆ  ملیارو 400 ملیۆنە".

 

باسی لەوەشکرد، لە سلێمانی بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی پێنجشەممە دەوام نییە دابەشکردنی قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران کەوتووەتە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە و لەگەڵ ئەوەش دەست بەئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی قۆناغی پێنجەمی پارەکە دەکرێت و ئەگەر ڕێکارەکان ئەم هەفتەیە کۆتایی هات لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت ئەگەر نەکرا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.


ئاشکراشیکرد، کۆی پارەی گەنمی جوتیاران 200 ملیارو 271 ملیۆن و 919 هەزارەو دوای ناردنی قۆناغی پێنجەمی پارەکە 125 ملیاری گەنمی جوتیاران لە بەغدا دەمێنێتەوە.


سەبارەت بەبڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی گەشتی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: "بڕیارەکان تەنها بۆ ڕاگرتنی گەشتەکانەو دەروازەکان بۆ هاورکردەکردنی کەلوپەلی بازرگانی کراوە دەبێت".