ناس کورد-
لیژنەی پەرلەمانیی پلاندانان و بەدواداچوون بۆ کاری حکومەت ڕەخنە لە وەزیری دارایی عێراق دەگرن بەوەی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کارەساتی ئابوری بۆ کەرتی تایبەت دروستکردووە، لیژنەی ئابورییش پێشنیازێک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو کەرتە ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد ئەلبەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و بەدواداچوونی بۆ بەرنامەی کاری حکومەت لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "وەزیری دارایی کارەساتێکی ئابووری بۆ کەرتی تایبەت دروست کردووە بە شێوەیەک زیاتر لە 25%ی پارەکەی لە ناوخۆی عێراق لە دەستدا بەهۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، ئەوەش بەبێ هیچ پلاندانانێک".
بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام
هاوکات ڕیاز تەمیمی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، "بەرزبوونەوەی دۆلار سودی بۆ بودجە دەبێت، بەڵام خزمەت بەکەرتی تایبەت ناکات، بەتایبەت کە گرێبەست و کۆمپانیا بەڵێندەرەکان لەسەر نرخی پێشتری دۆلار ئەنجام دراون.
باسی لەوەشکردووە، لە ئیستادا زیاتر لە حەوت هەزار پڕۆژە هەیە، ئەوانیش مامەڵەیان لەسەر نرخی دۆلاری پێشوو دەکرد کە 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 120 هەزار دینار.
ئاشکرای کرد کە "لیژنەکەمان پێشنیازێکی پێشکەشکردووە کە دەبێت درێژکردنەوەی گرێبەست بۆ ئەو کۆمپانیایانە هەبێت بۆ ئەوەی پارەی گشتی بەفیڕۆ نەدرێت و کۆمپانیاکان لە تەواوکردنی پڕۆژەکانیان نەوەستن".