ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژ ڕاگەیاند کە سبەینێ بە باران و بەفر دەستپێدەکات، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراقیش هۆشداری دەدات لە دابەزینی پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (16ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، بۆ سبەینێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران و بەفربارین دەستپێدەکات.
بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام
لەلایەکی دیکەوە مەحمود عەبدولـلەتیف، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاندووە، لە رۆژی یەکشەممە (17ی کانونی دووەمی 2021) باران و بەفربارین تا ڕۆژی سێشەممە (19ی کانونی دووەمی 2020) لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفرەش، لە رۆژی چوارشەممەوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر سارد دەبێت، بەشێوەیەک پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان دەگاتە چەند پلەیەک ژێر سفر.