گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینییەكی گەشبینانە بۆ نرخی نەوت دەكات

2021.01.16 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق پێشبینییەكی گەشبینانە بۆ نرخی نەوت دەكات

ناس كورد-
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، نرخی نەوتی خاو بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ دەگاتە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی كە ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە (16ی كانونی دووەمی 2021) دەڵێت، لەئێستادا یەك بەرمیل نەوتی عێراقی بە 53 دۆلار دەفرۆشرێت.

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

دوێنێ لەگەڵ داخستنی بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، یەک بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ 54.84 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی چووە 57.30 دۆلار، واتە 2.80% نرخەکەی لەدەستداوە.

 

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس 52.06 مامەڵەی پێوە کرا بە شێوەیەک 2.82% نرخەکەی لەدەستدا.