گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لە 2020  داهاتی نەوت بۆ هەرێم 28%ی فرۆش بووە

2021.01.15 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
لە 2020  داهاتی نەوت بۆ هەرێم 28%ی فرۆش بووە

ناس کورد-

بەپێی شیكاری ڕێكخراوی ڕونبین، لە کۆی داهاتی نەوت بۆ هەر سێ چارەکی 2020 كە 3 ملیار و 176 ملیۆن دۆلارە زیاتر لە دوو ملیار و 258 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیاكان چووە و تەنها 918 ملیۆن و 115 هەزار دۆلار ماوەتەوە بۆ هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یادگار سدیق لەرێكخراوی ڕونبین لەشیكارێكدا كە ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە (15 كانونی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات بەپێی داتاكانی دیلۆیت ئەو خەرجی و  پارانەی لە لایەن حکومەتەوە دراوە بە کۆمپانیا و لایەنەکان، هەمووی دەکاتە ٢ ملیار و ٢٥٨ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٣٦٢ دۆلار ، گەر خەرجی لە داهات دەر بکەیت ئەو پارەیەت دەست دەکەوێت کە حکومەت لە فرۆشی نەوت بۆی ماوەتەوە  و دەکاتە ٩١٨ ملیۆن  و ١١٥ هەزار و ٣٥٩ دۆلار . کە تەنها ڕێژەی ٢٨٫٩٪ ی هەموو داهاتە کە دەکات.

 

شارەزاكەی بواری نەوت ئەوەشی نووسیوە، بڕی ٩١٣ ملیۆن و ٦٦٦هەزار و ٦٠٥ دۆلار خاڵی ٤ و ٥ لە خشتەی دوو،  پارەیەکە وەکو پێشەکی نەوت و باڵانسی کڕیارەکانی وەر گیراوە کە بریتی نییە لە داهاتی فرۆشی نەوت، بۆ یە گەر ژمارەکانی راپۆرتەکە کۆ بکرێتەوە وادیارە بڕی ١ ملیار و ٨٣١ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٩٦٤ دۆلار داهاتی نەوتە کە ڕێژەی ٥٧٪ دەکات،  لە کاتێکدا ئەم پارەیە  تەنها ٩١٨ ملیۆن و ١١٥ هەزار دۆلاری داهاتی فرۆشی نەوتی ئەوماوەیە  و ٢٨٫٩٪.

 

هەرەوەها دەڵێت تێبینی دەکرێت لە چارەکی دووەمدا ئەگەر ئەو ٤١٥ ملیۆن دۆلارە پارەی پێشەکی وەر نەگیرایە داهاتی گەڕاوەی فرۆشی نەوت ٩٧ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار و ٥٠٩ دۆلار کورتی هێناوە و بەناقس دەرچووە، واتە ١٧٪  زیاتر لەداهات خەرجی بووە.

  

كۆمپانیای (دیلۆیت)ی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی نۆ مانگی سەرەتای ساڵی 2020، هەرێمی کوردستان بەبڕی 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلاری فرۆشتووە.   

  

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت کە ئەمڕۆ (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، دوای دەرکردنی پارەی حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی دیکە ئەو بڕەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە.      

  

ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت:      

  

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهاتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 1ی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی ئاداری 2020  

  

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهاتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 1ی نیسانی 2020 تا 30ی حوزەیرانی 2020  

  

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهاتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 1ی تەمموزی 2020 تا 30 ئەیلوولی 2020  

  

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 14ى کانونى دووەمى 2020) ئاماژەى بەوەداوە، نرخى نەوت لە 55 دۆلار جێگیر دەبێت و لە کیشوەرى ئاسیادا نەوتى عێراق بەرزترین نرخى هەیە و نەوتى بەسڕە بە بەرزترین نرخى دەفرۆشرێت کە بەرمیلى 55 دۆلارە.      

  

ئاماژەى بەوەشداوە، تێچووى بەرهەمهێنانى یەک بەرمیل نەوت لە هەرێمى کوردستان 20  دۆلارە، هەرێم پابەند نییە بە کەمکردنەوەى نەوتى عێراق بەپێى ڕێککەوتنى ڕێکخراوى "ئۆپێک+" كە پشکى عیراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلە.      

  

وەزیرى نەوتى عێڕاق جەختلەوەشدەکاتەوە، سەروەتى نەوت لە هەرێمى کوردستان لە بەرژەوەندى گشتیدا نییە و پێویستە بڕیارێکى سیاسى هەبێت و بابەتى نەوتى هەرێم یەکلایى بکاتەوە، دەشڵێت، " زیادبوونى نرخى نەوت دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى کوردتهێنان و پابەندبوون بە پشکى پترۆدۆلارەوە بۆ ئەو پارێزگایانەى شایستەن".