گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ زەریف لە بەغدا دەبێت بۆ تاوتوێکردنی نێوەندگیری عێراق لەنێوان ئەمریکا و ئێران

2019.05.24 - 20:07
سبەینێ زەریف لە بەغدا دەبێت بۆ تاوتوێکردنی نێوەندگیری عێراق لەنێوان ئەمریکا و ئێران
ناس کورد- سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتى عێراق ئاشکراکرد، سبەینێ وەزیری دەرەوەى ئێران دەگاتە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی نێوەندگیری عێراق لەبارەى بارگرژییەکانى ئێران و ئەمریکا. ئەو سەرچاوەیە وتیشى، محەمەد جەواد زەریف، محەمەد عەلی حەکیم، هاوتا عێراقییەکەى ئاگادارکردووەتەوە لە سەردانەکەى سبەینێی بۆ بەغدا بۆ تاوتوێی نێوەندگیرییەکان، پێشتر عادل عەبدولمەهدی ئەو سەردانەى زەریفی ئاشکرا کرد. ئەو سەرچاوە ئاماژەى بەوەشکرد، "لایەنی ئێران پێشوازی زۆری لەو نێوەندگیرییە کردووە بۆیە زەریف ڕەوانەى بەغدا دەکات تاوەکو زانیاری ورد وەربگرێت لەبارەى نێوەندگیرییەکانەوە و هەڵوێستى ئەمریکاش بزانێت لەسەر ئەو بابەتە." سێشەمەى پێشوو، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، عێراق دوو شاند ڕەوانەى تاران و واشنتۆن دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بارگرژییەکانى ئەم دواییە.