گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی هێرشەکە

ئێران ڤیدیۆى هێرشە موشەکییەکەى سەر هێزەکانى ئەمەریکاى لە عێراق بڵاوکردەوە

2021.01.15 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ڤیدیۆى هێرشە موشەکییەکەى سەر هێزەکانى ئەمەریکاى لە عێراق بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ئاژانسەکانى هەواڵى ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى نوێى ڤیدیۆیى هێرشە موشەکییەکەى ئەو وڵاتەیان بۆ سەر هێزەکانى ئەمەریکا لە بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە عێراق بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

گرتە ڤیدیۆییەکە ژورى ئۆپراسیۆنى ئێران و ساتى دەستپێکردن بە ئاراستەکردنى موشەکەکان بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییەى ئەمەریکا لە عێراق نیشان دەدات.

 

لەدواى بۆردومانکردنى بنکە سەربازییەکەش سوپاى پاسدارانى ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە کە هێرشەکە بۆتە هۆى کوژرانى 80 سەربازى ئەمەریکى بەڵام ئەمەریکا رەتیکردەوە لەئەنجامى هێرشەکەدا هیچ سەربازێکى کوژرابێت.