ناس کورد-
بەشێک لە هاووڵاتیانى سنورى قەزاى دوکان بەهۆى کەمى خزمەتگوزارییەکان و کەمى پێدانى کارەباى نیشتیمانى گردبوونەوە و ڕێگەى سەرەکى دوکان-کۆیەیان داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس کورد" (15ى کانوونى دووەمى 2021) رایگەیاند، بەشێک لە هاووڵاتیانى قەزاى دوکان دژى نەبوونى خزمەتگوزارى و کەمى پێدانى کارەباى نیشتیمانى لەقەزاکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئێستادا ڕێگەى سەرەکى هاتووچۆى نێوان دوکان – کۆیەیان داخستووە و ڕێگە بەتێپەڕینى ئۆتۆمبێل نادەن.
ئاماژەى بەوەش کرد، خۆپیشاندەران داواى بەدەنگەوەهاتنى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن و داواى چارەسەرکردنى کێشەکانیان دەکەن.