ناس کورد-
دوو چەکداری حەشدی شەعبی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چنێراو لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی عەکاشات و قەزای قائم لە خۆڕهەڵاتی پارێزگای ئەنبار بە سەختی برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بەمەرجی ناو نەهێنانی ( 15ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس نیوز"ی ڕاگەیاند، " لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی عەکاشات و قەزای قائم لە خۆڕهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دوو چەکدار بەسەختی برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بریندارەکان سەر بە لیوای 19ی میحورەی 18 ی ئەو هێزانە بوون".