ناس کورد-
بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، به‌هۆی ئەو پێشبینییانەی بۆ شەپۆلی بارانبارین دەکرێت لەماوەی داهاتوودا، وادەکات مەترسی وشکەساڵی بڕەوێتەوە، دەشڵێت، ئەمساڵ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە، به‌ڵام له هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك په‌ڵه‌ی نه‌داوه .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵیش جیاوازییەكی تری هه‌بوو لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو و دواکەوتنی بارانبارین بووە هۆكارێك بۆ بوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لە وشکەساڵی به‌تایبه‌تی لای جوتیاره‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و دواكه‌وتنه به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن ده‌توانیین بڵێین لەدوێنێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان دووباره کەوتووەتە ژێر كاریگه‌ی نزمه پاڵاپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کە هۆکارێکە بۆ بارانبارین لە هەرێم و ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان ڕو له ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه. "
وتیشی، " سه‌باره‌ت به وشكه ساڵی بێگومان ئێمه له‌ناو وه‌رزی بارانبارینیین، مانگێك تێپه‌ڕبووه له‌وه‌رزی زستان، له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕاسته بارانبارین دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه بارانەی کە باریوە و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن له‌داهاتوودا به‌تایبه‌ت له‌و پانزه ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه سێ شه‌پۆلی باران بارین پێشبینیده‌كرێت له ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه كه ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وشكه‌ساڵیش كه باسده‌كرێت لاوازببێت."
بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێم بۆ دەنگی ئەمەریکا جەختیشیکردووەتەوە، " ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردی بارانبارینی ئەمساڵ له‌گه‌ڵ پارساڵ بکەین، بێگومان ڕێژه‌كه كه‌متره كه ئه‌مه بوبوه هۆی دله‌ڕاوكێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو ڕوو له ناوچه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی بارانبارینیش ماوه له ناوچه‌كه و له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت كه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاد ببێته‌وه هه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه له وشكه‌ساڵی ده‌كرێت لاواز بێت. "
هاوکات سەبارەت بە" په‌ڵه‌دان" باسی لەوەکردووە، " پەڵەدان زیاتر مه‌به‌ست تێیدا ئه‌وه‌یه كه له‌كاتێك زه‌وی ئاماده بێت بۆ كێڵان به‌تایبه‌ت به‌نزیكه‌ی 30 سم ئاو بچێته ژێر خاك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌وه‌رزی داچاندن سودی لێ ببینرێت، ئه‌م 30 سانتیمهترهش كه ئاو ده‌چێته خواره‌وه پێویستی به‌لایه‌نی كه‌م به 30-40 میلیمه‌تر باران ده‌بێت كه هه‌ر میلیمه‌ترێك ده‌پێورێت واته بوونی لیتر ئاو له مه‌ترێكی چوارگۆشه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژانه نهباریون له‌ناوچه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك له‌ماوه‌ی ڕابردوو، ڕاسته له‌سه‌روی 40 میلیمه‌تر باریوه، به‌ڵام بارانی پچڕ پچڕ بووه به‌درێژایی كاته‌كان بووه، واته باران بارێنێكی یه‌كسه‌ر نه‌بووه كه سه‌رو 40 میلیمه‌تر به‌جارێك ببارێت بۆئه‌وه‌ی بتوانیین بڵێن په‌ڵه‌ی داوه، بۆیه ئه‌مه زیاتر بووه‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێی وشكه‌ساڵی."